کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی تونس ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنەی راگەیاند کە دوێنێ 6ی تشرینی یەکەمی 2024 بەڕێوەچوو.
بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆن، رێژەی بەشداریکردن لەو هەڵبژاردنەدا کە بۆ سەرۆکایەتیی وڵاتەکە بەڕێوەچوو، 28.8% بووە.
ئەنجامە بەراییەکان دەریدەخەن، قەیس سەعید رێژەی 90.69%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و رکابەرەکەی کە عەیاشی زەمال-ە رێژەی 7.35%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و کاندیدی سێیەمیش زوهێر مەغزاوی 1.79%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە .
فاروق بوعەکسەر، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی تونس لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “سەرکەوتوو بووین لە دابینکردنی مافی دەنگدان بۆ زیاتر لە نۆ ملیۆن دەنگدەر”.
باسی لەوەشکرد، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکە دوای تەواوبوونی پرۆسەی تانەدان لە ئەنجامەکان رادەگەیەنین.