داواکاری گشتی بەدواداچوون بۆ کوالێتیی بەنزین دەکات

سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لێپرسینەوە لە هەر كۆگا و پاڵاوتگە و بەنزینخانەیەك دەکرێت دەستکاریی کوالێتیی بەنزین بکات”.

سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لێپرسینەوە لە هەر كۆگا و پاڵاوتگە و بەنزینخانەیەك دەکرێت كە كاری نایاسایی بكات و دەستكاری كوالێتیی بەنزین بكات .

ئەو راگەیەندراوەی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی دوای کۆبوونەوەیەک بڵاوکرایەوە کە تیایدا هاتووە، کۆبوونەوەکە لەنێوان دادوەر کاوە فەتحی، سەرۆکی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان و كەمال محەمەد، وەزیری كارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت ئەنجامدرا.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لەو دیدارەدا گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێكی پەیوەندیدار بە هەردوو وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كرا.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی، “لە دیدارەکەدا هەنگاوەكانی پێشخستنی پرۆژەی پێوەری زیرەك و سیستمی پریپەید و پرۆژەی ئەزموونیی كارەبای 24 كاتژمێری كران كە تیمێكی شارەزا بەهاوكاریی ژمارەیەك لە كۆمپانیاكان سەرقاڵی فراوانكردنی ئەو پرۆژەیەن، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە كوالێتیی بەنزین وگازوایل”.

 

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری دەربارەی مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆرانی هەرێم

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی دوو بەڵێن سەبارەت بە مووچە و دامەزراندنی توێژێك دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ڤیدیۆ.. كۆماندۆی كوردستان نەخۆشێكیان لە سلێمانییەوە گەیاندەوە گەرمیان كە توانای گواستنەوەی بە وشكانیدا نەبوو

تیمی پزیشكی و فڕۆكەوانیی كۆماندۆی كوردستان نەخۆشێكیان لە نەخۆشخانەی سووتاویی سلێمانییەوە گەیاندەوە گەرمیان كە توانای گواستنەوەی بە وشكانیدا…
Total
0
Share