وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فەرمانى بە گرێبەستکردنى مامۆستایانى وانەبێژى واژووکرد

د. ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم فەرمانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی واژوو کرد.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا هاتووە، د. ئارام محەمەد قادر فەرمانى بە گرێبەستکردنى مامۆستایانى وانەبێژى واژووکرد، کە ژمارەیان چوار هەزار و 104 وانەبێژى سەر بە دامەزراوەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستییە لە هەرێمى کوردستان.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا وەزارەتەکەمان لە هەماهەنگیدایە لەگەڵ وەزارەتى دارایی بۆ راییکردنى کاروبارەکان و ئەنجامدانى پرۆسەى بایۆمەترى.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان: کەس ناتوانێت بە مامۆستایان بڵێت مووچەکانتان دەبڕین

بابەتی دواتر

کاروان گەزنەیی: لە هەر شوێنێک بمانەوێت کەرنەڤاڵ دەکەین و کەس ناتوانێت رێگریمان لێبکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ سلێمانى به‌هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ ڕوویدا و سێ كه‌س برینداربوون

له‌نێو ماركێتێكدا له‌ شارى سلێمانى شه‌ڕه‌ته‌قه‌ له‌نێوان دووبنه‌ماڵه‌ دروستبوو، به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س برینداربوون. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ پۆلیسی سلێمانییه‌وه‌…
Total
0
Share