لیوا یەحیا رەسوڵ: هەموو رێوشوێنیکی پێویست گیراوەتەبەر بۆ پاراستنی ئاسمانی عێراق

وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، هەموو رێوشوێنێکی پێویست بۆ ئاسایشی ئاسمانیی عێراق گیراوەتەبەر، هاوکات ئاماژەی بەوەدا عێراق توانای چاودێریکردنی ئاسمانیی هەیە و جوڵەی فڕۆکەکانی لە دەرەوە و ناوەوە هەیە.

لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەیی  گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق باسی لەوەکردووە،  عێراق لە چەند مانگی رابردوودا، گرنگییەکی زۆری بە پەرەپێدانی تواناکانی بەرگریی ئاسمانی داوە و گرێبەستی کڕینی سیستمی بەرگری کردووە و لەماوەی داهاتوودا بەردەستدەبێت.

جەختیشیکردووەتەوە، عێراق توانای چاودێریکردنی ئاسمانی هەیە و هێزە عێراقییەکان هەموو رێوشوێنێکی پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی ئاسمانی عێراق و هەموو رێوشوێنێکی پێویست بۆ ئەمنیەت گیراوەتەبەر.

ئاماژەی بەوەشکردووە، فڕۆکە پێشکەوتووەکانی ئێکس 16 و K50، و فڕۆکەکانی گواستنەوەی ئاسمانی و سیخوڕی، هێزی ئاسمانی عێراق پێکدەهێنن کە بەشدارن لە پاراستنی عێراق و بەرگریکردن لە سەروەرییەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەهمی بورهان: کارنامەکەی عەلی زەیدی هیچ ڕووبەرێکی بۆ کێشە دەستوورییەکانی کورد تێدا نییە

فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەى گشتیی ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند،…
Total
0
Share