عەمار حەکیم: داوای شۆڕشێکی پەروەردەیی گشتگیر لە عێراق دەکەین

سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق داوای دەستپێکردنی شۆڕشێکی پەروەردەیی گشتگیر دەکات لە رۆژی جیهانیی مامۆستایاندا.

سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق، بڵاویکردەوە، پڕۆسەی خوێندن بنەمای پەرەپێدانی بەردەوامە، ئەمەش پێویستی بە پەرەپێدانی چوار پایەکەی هەیە کە بریتین لە:  خوێندکار، مامۆستا، مەنهەج، خوێندگە.

باسی لەوەشکردووە، لە ئاستی عێراقدا داوای دەستپێکردنی شۆڕشێکی گشتگیری پەروەردەیی دەکەین کە یاسای خزمەتگوزاری پەروەردەیی وەک بناغەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سیستمی پەروەردەیی و مافەکان لە چوارچێوەیەکی یاساییدا دەپارێزێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، خوێندنگە و مامۆستا لە هەر فشارێکی کۆمەڵایەتی دەپارێزێت و پارێزبەندی کۆمەڵایەتی دەدات بە ئەندامانی خێزانی پەروەردەیی لە ئەرک و کارەکانی بۆ بنیادنانی نەوەی داهاتوو.

بابەتی پێشتر

بۆمبێكی چێندراو لە كەركوك تەقییەوە و بریندار هەیە

بابەتی دواتر

پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەستیپێکرد کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی کۆمسیۆنی…
Total
0
Share