بەتۆمەتی دزینی 387 ملیۆن دینار کەسێک دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێک بەتۆمەتی دزینی  387 ملیۆن دینار، رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی 387 ملیۆن دیناری لەماڵەکەیدا لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوورەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، “توانرا دەست بەسەر ئەو پارەیەشدا بگیرێت كە تۆمەتبار دزیبووی”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

 

بابەتی پێشتر

مەكۆی نوێی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی كرایەوە

بابەتی دواتر

سێیەمین کەرنەڤاڵی یەکێتی لە کۆیە بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی هاوپەیمانان هاوخەمی بۆ شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام رادەگەیەنێت

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی هاوپەیمانان هاوخەمی بۆ شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام رادەگەیەنێت و دەڵێت، دڵگرانین بە لەدەستدانی ئەو پێشمەرگە قارەمانە…
Total
0
Share