بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی حەوت بە داتای مانگی نۆ دەكرێت و گۆڕانكاری لە ماددە خۆراكییەكاندا كراوە.
كامەران فەتاح بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە نووسراوی رەسمی ئاگاداركراوینەتەوە كە دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی حەوت بە داتای مانگی نۆ بكرێت و بڕیارە لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراك بەسەر هاوڵاتییاندا بكرێت.
وتیشی، “ئەو ماددە خۆراكییانەی دابەشدەكرێن بریتین لە برنج، نیسك، نۆك، زەیت، شەكر، ماش، لەتكەنۆك و دۆشاو”.