محەمەد شیاع سودانی بۆ نەجیب میقاتی: هەڵوێستی ئێمە نەگۆڕە و پشتیوانیتان دەکەین

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی حکومەتی لوبنان ئەنجامدا، تێیدا هەڵوێستی عێراقی لە پشتیوانیکردنی لوبنان دووپاتکردەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرخۆشی حکومەت و گەلی عێراقی بۆ کوژرانی حەسەن نەسڕوڵڵا و یاوەرانی دووپاتکردووەتەوە.

هاوکات، پشتیوانیی و هەڵوێستی نەگۆڕی عێراقی لە پاڵپشتیی عێراق بۆ گەلی لوبنان و پێشکەشکردنی هاوکارییەکان وەک بەشێکی گرنگی هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لەپێناو سنووردارکردنی هێرشەکان بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە راگەیاندووە.

بابەتی پێشتر

هەڵمەتی پاككردنەوەی زێی دوکان-قەشقۆڵی دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئایپاد و مۆبایل لەسەر خوێندنی منداڵ چین؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر کەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت پێشێلکاری بەرامبەر ژنان بکات رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا…
Total
0
Share