لیز ترەس سەرۆكایەتیی حكومەتی بەریتانیای وەرگرت

لیز ترەس و شاژنی بەریتانیا

لیز ترەس بە فەرمی بووە سەرۆكی نوێی حكومەتی بەریتانیا، پاش كۆبوونەوەی لەگەڵ شاژنی ئەو وڵاتە.

دوای ئەوەی دوێنێ لەلایەن زۆرینەی پارتی پارێزگارانەوە وەك سەرۆك هەڵبژێردرا، لیز ترەس ئەمڕۆ بە فەرمی بووە سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا، ئەمەش لەپاش كۆبوونەوەی لەگەڵ شاژنە ئەلیزابێسی دووەم لە شوێنی مانەوەی لە بالمۆڕاڵ-ی سكۆتلەندا.

بەرپرسانی كۆشكی شاهانە وێنەیەكیان بڵاوكردەوە كە تیایدا شاژن لەگەڵ ترەس دەردەكەوێت كاتێك تەوقە لەگەڵ یەكتردا دەكەن، لە دانیشتنێكدا كە بە دیاریكردنی فەرمیی ترەس بۆ پۆستەكەی دادەنرێت.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا بۆریس جۆنسن دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشكرد.

ژنە ئاسنینە نوێیەكەی بەریتانیا.. لیز ترەس كێیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆرۆنا.. ژمارەی چاكبوونەوە لە جیهاندا 27 ملیۆن كەسی تێپەڕاند

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان دوای توشبوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌ و چاكبوونه‌ته‌وه‌،…
Total
0
Share