بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی زانیاریی نوێ لەبارەی گەیاندنی تۆڕی ئاو بە سیتی و گەڕەکە نوێیەکان ئاشکرادەکات.
بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێستا سەرقاڵی تەواوکردنی پرۆژەی پەرەپێدانی هێڵی دوکانی یەکین و پێش کۆتایی ساڵ تەواودەبێت و هاوڵاتییان لێی سوودمەند دەبن.
وتیشی، شاری سلێمانی هەر لە پێشکەوتندایە و چەندین گەڕەکی نوێ دروستبوون لە پلاندایە تۆڕی ئاویان بۆ بچێت، هەرچەندە لە سەرەتای هاوینی ئەمساڵەوە دەستمان بە دانانی تۆڕی ئاو بۆ گەڕەکی 117کانی راپەڕین کردووە و پێدەچێت لە کۆتایی مانگی داهاتوو سەرجەم هاوڵاتییانی گەڕەکە سوودمەند ببن کە زیاتر لە سێ هەزار ماڵ دەگرێتەوە.
باسی لەوەشکرد، بۆ گەڕەکی 25 ی بەکرەجۆش تۆڕی ئاو تەواوکراوە و ئێستا ماڵەکانی ئەو گەڕەکە ئاو وەردەگرن.