هێرشێکی چڕ کرایە سەر لوبنان و دەنگۆی بە ئامانجگرتنی سەرکردەی باڵا هەیە

دوابەدوای هێرشێکی چڕ بۆ سەر ناوچەکانی لوبنان لە ئێوارەی ئەمڕۆدا، میدیا جیهانییەکان لە زاری سەرچاوەکانەوە باس لە بەئامانجگرتنی ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنانی دەکەن.

میدیا لوبنانییەکان باس لەوەدەکەن، چوار باڵەخانە پێکەوە لە هێرشەکەی سەر بەشی باشووری بەیروت خاپووربوون.

ئەمەش لەدوای لێدوانی سەرۆکی ئیسرائیل دێت لە ئەمڕۆدا لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، کە رایگەیاند، “ئێمە هەوڵی ئاشتی دەدەین و شەڕ بۆ ژیان دەکەین لە دژی ئەوانەی لەناوچوونی ئێمەیان دەوێت.

ئاماژەی بەوەشکرد،  لە 7 ی مانگی 10 دا هێرش کرایە سەر ئیسرائیل و بەو هۆیەوە ناچاربووە لە چەندین بەرەوە بەرگری لە خۆی بکات.

دووپاتیشی کردەوە، جەنگەکە دەکرێت ئێستا کۆتایی پێبێت، بەڵام دەبێت ئەو لایەنەی هێرشی کردە سەریان خۆی بەدەستەوە بدات و چەک دابنێت و بارمتەکان ئازاد بکات، بەڵام ئەگەر ئەوە نەکات جەنگ بەردەوام دەبێت.

لەبارەی هێرشەکانی سەر لوبنانیشەوە وتی، حیزبوڵڵا لە سەرەتای جەنگی غەزەوە، بەشداربووە و لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 8000 موشەکی ئاڕاستەی ماڵەکانمان کردووە، ئەوەی ئێمە دەیکەین بەرپەرچدانەوەی هێرشی ئەوانە بۆ سەرمان.

هەر لە میانی پەیامەکەیدا، قسەیەکی توندی کرد و رایگەیاند، پەیامێکم هەیە بۆ ئەوانەی سیاسەتی تاران پەیڕەودەکەن، ئەگەر هێرش بکەنە سەرمان ئێمەش هێرش دەکەینە سەرتان.”

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی گەشت و گوزارە

بابەتی دواتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: بە نیگەرانییەوە لە دۆخی بەیروت دەڕوانین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share