ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، “ئەمشەو تیمەكانی شارەوانیمان و كۆمپانیای جێبەجێكار ئامادەكاریدەكەن بۆ پاككردنەوەی شەقامی (شاڕێی پێشمەرگە) لەبەردەم دادگای سلێمانی بە ئاڕاستەی ڕۆشتن بەرەو شەقامی تاسڵوجە و سبەی، هەینی دەستدەكرێت بە كاری قیرتاوكردن وابڕیار بوو رۆژی پێنجشەممە دەستبكریت بەپاككردنەوەی شەقامەكە و رشتنی قیری شل بەڵام بۆئەوەی گرفت و ئاستەنگ دروستنەبێت ئەمشەو لە كاتژمێر 11 شەو تا ی بەرەبەیان ئەو كارە دەكرێت.

دەشڵێت، “داوا لە شۆفێران دەكەین كە لە 24 كاتژمێری داهاتوودا هاوكارمان بن كە ڕێگای سەرچنار بەرەو قوولەڕەیسی باخی بەختیاری بەكاربهێنن تا ئاستەنگی هاتووچۆ درووستنەبێت و بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت رێگای دووڕیانی سەرچنار بەكارنەهێنن.

ئاشكراشيكرد، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ ئاگاداركراونەتەوە كە ژمارەیەكی زۆر لە تیمەكانیان لە ئامادەباشیدا بن و لەشوێنی مەبەست بن بەمەبەستی.

بابەتی پێشتر

ماستەرپلانی هەڵەبجە دەچێتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە

بابەتی دواتر

بۆچی لە دزیندا گرنگی بە ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان نادرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share