بەرپرسێکی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن 600 خوێندنگای نوێ دەخرێنە خزمەتەوە.
کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە لێدوانێکدا ئەوەی خستەڕوو، ”لە چوارچێوەی هەوڵەکانمان بۆ ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن 600 خوێندنگای نوێ دەخرێنە خزمەتەوە و لە کۆتایی ئەمساڵیشدا ژمارەی ئەو خوێندنگا نوێیانە دەگاتە هەزار دانە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ”ئامادەکارییەکانی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵ لە ساڵانی رابردوو باشترە و کتێبی خوێندن گەیەندراوەتە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و لەوێشەوە بۆ قخوێندنگاکان و ئامادەکراون بۆ دابەشکردن”.
ئەمڕۆ ساڵی نوێی خوێندن لە سەرتاسەری عێراق بێجگە لە هەرێمی کوردستان بە بەشداری ملیۆنان خوێندکار دەستیپێکرد.