لەبارەی دابەشكردنی زەوییەوە دڵنیایی بە فەرمانبەران دەدرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەیەكدا خێراكردنی پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا تاوتوێكرا كە فەرمانبەرانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی لە دوا نیوەڕواندا دڵسۆزانە بەردەوامن لە كاركردن بەمەبەستی تەواوكردن و جیاكردنەوەی زەوییەكان.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی لەگەڵ تیمی نەخشەسازیی دیزاین و ماستەرپلان تایبەت بە تاوتوێكردنی كۆمەڵێك بابەتی پڕۆژەی وەبەرهێنان كۆبووەوە لە هەمانكاتدا خێراكردنی پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا تاوتوێكران.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە دەستخۆشییەوە بۆ مانەوەی فەرمانبەرەكانی سەرۆكایەتیمان لە دوا نیوەڕواندا كە دڵسۆزانە بەردەوامن لە كاركردن بەمەبەستی تەواوكردن و جیاكردنەوەی زەوییەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر: لە دەرەوەی شار شێڵتەرێك بۆ سەگە بێلانەكان دروستدەكرێت

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، “لە دەرەوەی شار شێڵتەرێك بۆ سەگە بێلانەكان دروستدەكرێت”. بەپێی راگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر كە وێنەیەكی…
Total
0
Share