واژوو لەسەر بە گرێبەستکردنی ناوی 38 هەزار مامۆستای وانەبێژ کرا

گردبوونەوەیەكی مامۆستایانی وانەبێژ

کەمێک لەمەوبەر دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم واژووی لەسەر بە گرێبەستکردنی ناوی 38 هەزار مامۆستای وانەبێژدا.

کاروخ عەبدوڵا نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کەمێک لەمەوبەر له دیوانی ئەنجومەنی وەزیران واژوو لەسەر ناو و لیستی 38 هەزار مامۆستای وانەبێژ کرا کە بوونە گرێبەست.

ئاشکراشیکرد، لە 1 ی 9 ی 2024 یەکەم مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەمانگی 9 دەبێت واتا لە مانگی 9 مامۆستایان مووچەکانیان بەشێوەی گرێبەست وەردەگرن کە لەنێوان 400 بۆ 500 هەزارە.

لای خۆیەوە ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە ئاشکرایکرد، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بە نوسراوی رەسمی لیستی ناوی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەی بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری نارد بە مەبەستی تەواوکردنی رێککارەکان.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی گەڕان بەدوای ئاسەواری راگەیاند

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: حکومەت نەیتوانیوە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی خەڵک بێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share