راگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی كەسێكی بەتۆمەتی هەڕەشەكردن لە ژنێك راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، هێزەكانیان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە هەڕەشەی لە ژنێك كردبوو بە بیانووی ئەوەی كە ئەگەر لە ماوەیەكی كەمدا بڕە پارەیەكی زۆری پێنەدات، وێنەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكاتەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو كەسە خەڵكی كوردستانە، بەڵام دانیشتووی دەرەوەی هەرێمی كوردستان و عێراق بووە و لای پۆلیسی هەولێر سكاڵای لەسەر تۆمەتبارەكە تۆماركردبوو.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لەئێستادا تۆمەتبارەكە بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە دەستگیركراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە و دراوەتە دادگا.

داواش لە هاوڵاتییان دەكات زۆر بە هۆشیارییەوە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكاربهێنن تاوەكو نەكەونە ژێر كاریگەرییە كەسانێك بۆ مەبەستی ماددی هەڕەشەیان لێبكرێت.

بابەتی پێشتر

لە شوێنی بانگەشەی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ رووداوێكی تەقەكردن روویدا

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدان و ئەنفالكراوان بۆ لاهور جەنگی بورهان: رێگانادەین مەزاری شەهیدان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەكاربهێنیت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share