هاتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ عێراق بازاڕی گەشتکردنی بۆ بەغداد گەرمکردووە

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی تۆڕی میدیایی ئێستا لە چەند کۆمپانیایەکی گەشتیارییەوە وەریگرتووە، ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان پەیوەندییان پێوەکردوون و بلیتی گەشتکردنیان بڕیووە یاخود حیجزی پاسی گەشتیارییان کردووە بۆ بەغداد بەمەبەستی بینینی یارییەکەی رۆناڵدۆ.

کۆمپانیایەکی گەشتیاری بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، دەست بە فرۆشتنی بلیتی گەشتەکە کراوە لە دوێنێوە و ژمارەیەکی زۆری خەڵک، بلیتی گەشتەکەی لەلایەن کڕیووە.

لەبارەی بلیتی یارییەکەوە ئاماژەی بەوەکرد، هێشتا هیچ بلیتێک نەفرۆشراوە و ئەمڕۆ دەستپێدەکرێت، بەڵام کۆمپانیاکان لە رێگەی رێبەرەکانیانەوە بلیت بۆ هاندەران دەکڕن.

دوێنێ هەینی، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڤیزای گەشتکردنی دا بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پورتوگالی و یاریزانی پێشووی یانەی ریاڵمەدرید و یاریزانی ئێستای یانەی نەسر، ئەوەش کاردانەوەی بەدوادا هاتووە، بەو پێیەی یەکەم جارە ئەو ئەستێرەیە بێتە عێراق.

یارییەکەی نەسڕ بەرامبەر بە شورتەی عێراقی دەبێت لە کاتژمێری 7:00ی ئێوارەی  رۆژی دووشەممەدا و بەشێک دەبێت لە خولی یانەپاڵەوانەکانی ئاسیا و لە یاریگای مەدینەی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت،  بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر پێنج فرۆشتنی بلیتی یارییەکە دەستپێبکات، بەڵام لە بەیانی ئەمڕۆەوە بەسەدان کەس لە نۆرەدان بۆ دەستکەوتنی بلیتی یارییەکە.

بابەتی پێشتر

سەرۆك وەزیرانی پێشووتری كوەیت كۆچی دواییكرد

بابەتی دواتر

عەتوان عەتوانی: سەبارەت بە دواین پێشهاتەکانی دابەشکردنی مووچە وەفدێکی دارایی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جۆنسن: پێویستە وڵاتانی ئەوروپا پشتیوانیی ئۆكرانیا بكەن لە گەڕاندنەوەی ئەو ناوچانەی كە ڕوسیا كۆنترۆڵیكردوون

سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕایگەیاند، پێویسته‌ وڵاتانی ئەوروپا پشتیوانیی ئۆكرانیا بكه‌ن لە گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ ڕوسیا كۆنترۆڵی كردوون.…
Total
0
Share