بەرپرسێکی حکومی بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکرا

بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای زیقار دەستگیرکرا.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، هێزێکی ئەمنی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای زیقار لە قەزای روفاعی و دەستگیریان کردووە.

ئاشکراشیانکرد، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگا لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

باسیانلەوەشکرد، لە ئێستادا ئەو ئەندامەی ئەنجومەن راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵی بەردەوامن.

ئەمە یەکەمین جارە لە عێراق کەسێک لە پۆستێکی حکومیدا بێت بە تۆمەتێکی لەو شێوەیە دەستگیربکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێنتکۆم: 150 ئەندامی زیندیکراوی داعـ.ـشمـ.ـان لە حەسەکەوە بۆ عێراق گواستەوە

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، لە پڕۆسەیەکدا، لە کۆی حەوت هەزار زیندانیکراوی داعش، 150 زیندانیکراو گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی…
Total
0
Share