د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەفدێکی باڵای وەزارەتی دارایی عێراق بە سەرۆکایەتی تەیف سامی، وەزیری دارایی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات بەمەبەستی گفتوگۆ و چارەسەرکردنی کێشەکانی لیستی مووچە.
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی کە قسەی بۆ میدیای رەسمی یەکێتی کردووە، ئاماژەی بەوەکردووە، خێرایی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەرێم و عیراق كاریگەری لەسەر خێرا دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب دەبێت.
لەبارەی سەردانەکەوە ئەوەشی پشتڕاستکردووەتەوە، چاوەڕواندەكرێت رۆژی شەممە، وەفدێكی وەزارەتی دارایی عێراق بێتە ھەرێم و لەگەڵ وەفدی وەزارەتی دارایی ھەرێم تاوتوێ ئەو كێشە و تێبینییانە بكەن كە لە لیستی مووچەدا ھەن، وەك بایۆمەتری و ناوی لێكچوو و ئەو مووچانەی دراون بە ناوچە جێناكۆكەكان و چەندین بابەتی دیكەی پەیوەست بە مووچە.
بە قسەی دکتۆرە نەرمین مەعروف، وەزارەتی دارایی هەرێم لیژنەیەكی پێكھێناوە بۆ ئامادەكردنی ئەجێنداكان، تا لە كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ وەفدەكەی وەزارەتی دارایی عیراق گفتوگۆی لەبارەوە بكەن.