بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وادەی دەستیپێکی ساڵی نوێی خوێندن دیاریبکات.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر پێیڕاگەیاندین، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دیاریکردنی ساڵنامەی خوێندنی 2024-2025 دەبێت.
وتیشی، لەکۆبوونەوەکەدا چەند بابەتێکی دیکەش گفتوگۆدەکرێن و چەند بڕیارێک دەردەکرێن.
ساڵانە لە هەرێمی کوردستان لە 15ی ئەیلولدا ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات و ناوەندەکانی خوێندن دەکرێنەوە.