ئەمڕۆ کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت دێت

بە دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و چەند دەزگایەکی دیکە کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم دێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی کارەبا، رۆشنبیری، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان دابەشدەکرێت.

بەپێی خشتەکە هەر ئەمڕۆ کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت دێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەستیپێکردووە، بەڵام لە هەرێم هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دیارینەکراوە.

 

بابەتی پێشتر

بەهۆی نقومبوونی بەلەمێک لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا 21 کۆچبەر بێسەروشوێنن

بابەتی دواتر

هەسارۆچکەیەک کەوتەخوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share