دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامە و ئەمڕۆ چەند شوێنێک مووچە وەردەگرن.
بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ وەزارەتەکانی (تەندروستی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، دارایی و ئابوری، ناوخۆ، پەروەردە و داد)، مووچە وەردەگرن.
هەر بەپێی لیستەکە، ئەمڕۆ مووچەی (ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار و پلاندانان)، دابەشدەکرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە، دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دوێنێ سێشەممە دەستیپێکرد و بڕیارە تا کۆتایی دەوامی سبەی پێنجشەممە هەموو فەرمانبەران و مووچەخۆران مووچەکانیان وەربگرن.