دابەشكردنی شایستەی دارایی وانەبێژان پێشدەخرێت

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، سبەی چوارشەممە، شایستەی دارایی مانگی 5ی وانەبێژان لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە دابەشدەكرێت.

عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەرچەندە بڕیاربوو هەفتەی داهاتوو شایستەی دارایی وانەبێژان بۆ مانگی 5ی ئەمساڵ دابەشبكرێت، بەڵام كاتەكەی پێشخراوە و سبەی چوارشەممە شایستەی دارایی وانەبێژان بۆ مانگی 5، لە سنووری سەرجەم پەروەردەكانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دابەشدەكرێت.

وتیشی، “شایستە داراییەكەیان بەپێی رێنمایی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی خەرجدەكرێت و لە هەوڵداین لە پەروەردەكانی هەولێر و دهۆك ئەو شایستە داراییە خەرجبكرێت”.

بابەتی پێشتر

ناوەندێکی ئەمریکی 5 رێگا بۆ کەمکردنەوەی ترس لە هەڵبژاردن دەخاتەڕوو

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share