سبەینێ لە پارێزگایەکی دیکەی هەرێم کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی دەخرێنەکار

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک رایدەگەیەنێت، سبەینێ شەش کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەویی بە شێوەی تاقیکاریی دەخرێنەکار.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ”سبەینێ شەش کامێرای جێگیری تۆمارکردنی تیژڕەویی بەشێوەی تاقیکاریی بۆ کاتێکی نادیار دەخرێنەکار”.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک خێرای ئەو شەقامانەی کامێراکانی تێدا جێگیرکراوە لە 40 بۆ 100 کیلۆمەتر بۆ کاتژمێرێک دەستپێدەکات و بەپێی شەقامەکانیش دەگۆڕێت.

بابەتی پێشتر

بەهۆی حەجی بازرگانییەوە حکومەتی میسر مۆڵەتی 36 کۆمپانیای گەشتیاری هەڵوەشاندەوە

بابەتی دواتر

رێبەر ئەحمەد: دواخستنی مووچە بیانووە و دەیانەوێت هەرێمی كوردستان تووشی كێشە بكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share