مەحمود مەشهەدانی رایگەیاند، زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر دەنگدان پێی رێکەوتوون.
مەحمود مەشهەدانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، خۆشحاڵ و سەربەرزبووم بە رەزامەندی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە زۆرینەی لایەنەکان بە کاندیدکردنم بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و یەکلاکردنەوەی ئەو ناکۆکیەی لەسەر ئەو پرسە هەبوو.
مەشهەدانی جەختیلەوەشکردەوە، ئەم متمانەیە دەپارێزم، لەگەڵیان دەبم بۆ هەموو ئەوانەی بەرژەوەندی گشتیی دەیخوازێت بە لەبەرچاوگرتنی رێڕەوە یاسایی و دەستوورییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران.
لە 13 ی ئەم مانگە هەریەکە لە هاوپەیمانێتی عەزم و سیادە پشتگیریی خۆیان بۆ کاندیدکردنی مەشهەدانی یەکلاکردەوە، لە ئێستاشدا چاوەڕێدەکرێت دوای کۆتاییهاتنی رێورەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران سازبکرێت و هەڵبژاردنی ناوبراو بکرێتە دەنگدانەوە.