پەیامێك لە سەرچاوەیەكی باڵای یەكێتی-یەوە

دوای دەستبەسەراگرتنی كێڵگەیەكی نەوتی لە گەمیان لەلایەن هێزێكی حەشدی شەعبییەوە، سەرچاوەیەكی باڵای یەكێتی دەڵێت، بەبێ ئاگاداریی هێزە رەسمییەكان بووە و رێگەیان پێنادرێت بمێننەوە.

سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هاتنی هێزێکی حەشدی شەعبی بۆ سنووری گەرمیان و کێڵگەی چاڵاو خالید، بەزاندنی سنوورە و بەبێ ئاگاداریی هێزە رەسمیەکانی ناوچەکە بووە و، بەهیچ شێوەیەک رێگانادرێت ئەو هێزە لە ناوچەكە بمێنێتەوە

سەرچاوەکە وتیشی، “داوامان لە دەسەڵاتدارانی ناوەند کردووە راستەوخۆ پاشەکشە بە هێزەکە بکرێت، چونکە ئەو پێشێلکارییە مایەی قبووڵکردن نییە”.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا لە میحوەری یەک لە سنووری گەرمیان، هێزێكی ئەو گروپە دەستی بەسەر کێڵگەی چاڵاوخالیدی سنوورەکەدا گرت.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا كەمێك لەمەوبەر، هێزێکی زۆری یەکێتی بۆ وەرگرتنەوەی کێڵگەکە دەستی بە جوڵە کرد.

بابەتی پێشتر

هێزێكی یەكێتی بۆ وەرگرتنەوەی كێڵگەیەكی نەوت دەستی بە جوڵە كرد

بابەتی دواتر

لە سلێمانی هاتوچۆ لەم شەقامانە راگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا میوانداریکردنی لیژنەی گفتوگۆ لەکاتی تاوتوێکردنی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا قەدەغەدەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بەبڕیارێک میوانداریکردنی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرای لەلایەن خوێندکارانی…
Total
0
Share