راگەیەندراوێك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڵگە ڤیدیۆیی دانپێدانانی ئەو تیرۆریستەی داعش كە لە قەرەهەنجیر دەستگیركرا بڵاودەكاتەوە كە زیاترلە 25 ئەندامانی هێزە ئەمنییەكانی كردووەتە ئامانج.

لە راگەیەندراوەكەی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا هاتووە، دوای ئەوەی 14ی 7 ی ئەمساڵ رووبەڕووبوونەوەیەكی چەكداری لە نێوان ژمارەیەك تیرۆریستی داعش لەگەڵ هێزەكانی ئاسایش لە ناحیەی قەرەهەنجیری سەر بە پارێزگای كەركوك روویدا، لە رووبەڕووبوونەوەكەدا جوامێر عەزیز ڕەشید كارمەندی ئاسایش شەهیدبوو و كارمەندێك برینداربوو.

هاوكات تیرۆریستێكی داعش كوژراو و تیرۆریست حەیدر كەریم بە برینداری دەستگیركرا و دەستبەجێ لەتۆڵەی شەهید جوامێر عەزیز بەفڕۆكەی جەنگی (F-16)مۆڵگەكانی تیرۆریستان لە چیای زەمبوور خاپووركران، ئۆپراسیۆنەكە بەهەماهەنگیی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسێونەكانی ئاسایش و دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و (خلیە مكافحە الارهاب) و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی كەركوك لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك ئەنجامدرا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵ تیرۆریستی دەستگیركراو دانی بەچەندین تاواندا ناوە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسێونەكانی ئاسایش سەرجەم بەڵگە ڤیدیۆ و زانیاری لەسەركردە تیرۆریستییەكانیان بڵاودەكاتەوە كە زیاتر لە 25 ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی عێراق و كوردستانیان كردووەتە ئامانج، جێگەی مەترسیبوون بۆ هاوڵاتییانی سنووری كەركوك و دەوروبەری.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاشكراشیكردووە، هەر لە ئەنجامی دانپێدانان و لێكۆڵینەوەكان هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسێونەكانی ئاسایش، توانیان لە كەركوك تیرۆریست عەلی عەبدوڵا دەستگیربكەن و دواتر لەناوچەی رەشاد تیرۆریست مخلف زگاع ئەلگاقوڵی)دەستگیربكەن، هاوكات لە ئۆپەراسێونێكی تردا لە ناحیەی قەرەهەنجیر و گوندی چیمەن تیرۆریستان(زیدان خلف الیاس و نزهان زیدان خلف)دەستگیركران كە لەسەر بنەمای زانیاریی پێشوەختە و لەئەنجامی لێكۆڵینەوەكان پارێزگای هەڵەبجە تیرۆریست (علا‌و شجاعی) لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپراسێونەكان دەستگیرا و سەرجەم تیرۆریستان رووبەڕووی یاسایان كرانەوە.

دەشڵێت، “لە ئێستادا هەر 6 تیرۆریست بەماددەی 2 ی تیرۆر دەستگیركراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكانیان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

بە تۆمەتی ساختەکردنی 11 ملیۆن یۆرۆ کەسێک لە ئیتاڵیا دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share