ئاگادارییەك بۆ سەرجەم مامۆستایان

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان رایدەگەیەنێت، یەكی ئەیلول وەكو رۆژی پەیوەندییكردنی مامۆستایان دیاریكراوە و دەشڵێت،” تائێستا لە وەزارەتی پەروەردەوە گشتاندن بۆ كاتی دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن ئاراستەی پەروەردەكان نەكراوە”.

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، یەكی ئەیلول وەكو رۆژی پەیوەندییكردنی مامۆستایان بە ناوەندەكانی خوێندن دیاریكراوە و بەپێی یاسای وەزارەتی پەروەردە ئەو وادەیە دیاریكراوە.

لەبارەی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن، بەرپرسەكەی یەكێتیی مامۆستایان باسی لەوەش كرد، تائێستا بە رەسمی لەلایەن وەزارەتەوە گشتاندن بۆ كاتی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن ئاراستەی پەروەردەكان نەكراوە و ساڵی رابردوو 13ی ئەیلول وەكو دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن دیاریكرابوو، بەڵام ئەمساڵ تائێستا وادەیەك بۆ دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن دیارینەكراوە.

بابەتی پێشتر

لەبارەی دامەزراندنەوە روونكردنەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

تەندروستیی هەرێم: رێکاری خۆپارێزی لە نەخۆشیی ئاوڵەی مەیمون رادەگەیەنین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share