پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێك بە تۆمەتی دزینی پارە رادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە ماڵەكەیدا بڕێك پارەی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا كە تۆمەتبار بردبووی.
دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار (م.ع.م.) لەدایكبووی 1983 بە ناسنامە كورد و دانیشتووی شاری سلێمانی بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دانی ناوە بە تاوانەكەیدا.