لە رووداوێكی هاتوچۆدا 61 زیارەتكاری ئێرانی بوونە قوربانی

زیارەتكارێكی ئێرانی گیانیلەدەستدا و 60ی دیكە برینداربوون لە ئاكامی پێكدادان لەنێوان پاسێكی نەفەرهەڵگر و تانكەرێكی نەوت لە پارێزگای دیوانییە.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، رووداوەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای خێرای دیوانییە بووە و، بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

جگە لەو زیارەتكارەی گیانیلەدەستداوە، شۆفێری پاسەكەش كە عێراقییە گیانیلەدەستداوە و بەپێی میدیاكان باری تەندروستیی بەشێك لە بریندارانیش ناجێگیرە.

پاسەكە كە لە رێگای گەڕانەوەدا بووە بۆ ئێران، خۆی بە تانكەرەكەدا كێشاوە.

دوێنێش لە دیالە لە ئاكامی رووداوێكی هاتوچۆدا حەوت زیارەتكار برینداربوون.

 

بابەتی پێشتر

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

سیستمی خۆراكیی كیتۆ دەتوانێت بەرەنگاری شێرپەنجە ببێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share