بریکاری وەزارەتی کارەبا: کاردەکەین بۆ زیادکردنی کارەبای نیشتمانی بۆ 24 کاتژمێر

بریکاری وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما خواست لەسەر کارەبای نیشتمانیی زیادیکردووە و بەو هۆیە ناتوانن بەگوێرەی پێویست کارەبای نیشتمانی دابینبکەن، دەشڵێت، کاردەکەن بۆ زیادکردنی بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا.

کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، لە وەرزی زستان و هاویندا خواست لەسەر کارەبای نیشتمانیی بۆ حەوت هەزار مێگاوات کارەبا بەرزدەبێتەوە لە کاتێدا بڕی بەرهەمهێنان تەنها چوار هەزار مێگاواتە، هەر بۆیە کورتهێنان لە پێدانی کارەبای نیشتمانیی روودەدات.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا ناتوانین بڵێین بە تێكڕا رۆژانە چەند کارەبای نیشتمانیی دەدرێت بە هاوڵاتییان، چونکە بەپێی رۆژ بڕەکەی دەگۆڕێت، بەڵام هەوڵ هەیە بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا و زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانیی بۆ 24 کاتژمێر.

بابەتی پێشتر

رێبوار تەها مەرسومی کۆماریی وەرگرت و بە رەسمی بووە پارێزگاری کەرکوک

بابەتی دواتر

کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن لە چێشتخانەیەک دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share