لە بەغدادەوە هۆکاری دواکەوتنی مووچە ئاشکراکرا

بريكارى وەزارەتی دارایی عێراق، هۆکاری دواکەوتنی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشکرادەکات.

مەسعود حەیدەر، بريكارى وەزارەتی دارایی عێراق، دواکەوتنی مووچەی مانگی تەمووزی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت، بە پێی یاساو رێنماییەکان دیوانی چاودێریی دارایی پێداچوونەوە بە خەرجیی دەوڵەت دەکات بۆ ھەموو مانگەکانی یەک ھەتا مانگی شەشی 2024 ( خەرجی نیو ساڵ) بەوانەی ھەرێمی کوردستانیشەوە.

باس لە ئەوەش دەکات، پێداچوونەوەکە بەردەوامە، وەزارەتی دارایی / فەرمانگەی بودجە ھەوڵی تەواو دەدن بۆ تەواوکردنی پێداچوونەوەکان لە کەمترین ماوەدا و داواکردن لە فەرمانگەی ژمێریاری بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.

مەسعود حەیدەر دەڵێت، گرنگە وەزارەتی دارایی ھەرێم بە زووترین کات لیستی مووچەی مانگی ھەشت رەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی بکات، بە تەواوبوونی پێداچوونەوەی مانگەکانی پێشوو، لە مانگەکانی داھاتوو مووچەی ھەرێم دواناکەوێت.

بەپێی وتەی بريكارى وەزارەتی دارایی عێراق، وەزارەتی دارایی فیدراڵی ھەموو هەوڵێک دەدات بە ھەماھەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی کارە ئیدارییەکان تەواوبکات و مووچە بنێرێت.

ئەوەش دەڵێت، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ھیچ کێشە و گرفتێکی نییەو و دەنێردرێت و لە مانگەکانی داھاتوو کێشەی نابێت.

 

 

بابەتی پێشتر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

خالید شوانی وردەكاریی چۆنیەتیی یەكلاكردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بە مەبەستی خاوێنكردنەوەی تونێلەكە بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك تونێلەكە دادەخرێت و داوا لە شۆفێران…
Total
0
Share