کەسێکی فێڵباز لە رەواندز دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران بڵاویکردەوە، کەسێکی فێڵباز دەستگیرکراوە کە لەژێرناوی “شێخ هاروون”فێڵی لە خەڵکی کردووە.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆراندا هاتووە، دوای هەبوونی زانیاریی لەسەر کەسێکی فێڵباز بەناوی “سحر و جادووی شێخ هاروون بە گرەنتی” لە دەرەوەی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رواندز دێتە ئەو سنوورە بە ناوی سحر و نوشتە و جادو و فێڵ لە خەلکی دەکات، دوای دانانی بەرنامەیەکی تۆکمە چاودێریکردنی وورد توانیان کەسێک دەستگیر بکەین بە ناوی (ن. ع.س) کە لە دەرەوەی سنووری قەزای رواندز هاتبوو بۆ فێڵکردن لە هاوڵاتییان.

ئاشکراشیکرد، لە دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار، دادوەری لێکۆڵینەوەی رواندز ئاگادارکرایەوە دەست بە لێکۆڵینەوەیەکی وورد کرا تۆمەتبار دانی بەوە دانا کە خۆی کردووە بە شێخ و هەژماری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سناپچات و تیکتۆک بەناوی شێخ هاروون داناوە، ماوەی نزیکەی دوو سالە فێڵ لە خەڵك دەکات بەناوی سحر و جادو و لەبەرامبەر وەرگرتنی پارە و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ژنان و فێڵی لە زۆر خەڵك کردووە لە شارە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان.

باسیلەوەشکرد، ووتەی بەشێك لەو کەسانە وەرگیراوە کە فێڵیان لێکراوە، بۆیە رێکاریی یاسایی گیراوەتەبەر بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی.

بابەتی پێشتر

هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچەی مانگی تەمموز ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share