بەهۆی شۆرتی کارەباوە تانکەرێک سووتا

لەسەر رێگای کەلار – پەروێزخان تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی ئاگریگرت و لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی گەرمیانەوە توانرا کۆنتڕۆڵبکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی گەرمیان بڵاویکردەوە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە بان راسایی ئاگادارکراینەوە و دوای گەیشتنمان بە شوێنی رووداو بۆمان دەرکەوت تانکەرێکی گواستنەوەی نەوتی رەش ئاگریگرتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەیەکی کەمدا توانیمان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکەین، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبووە.

ئاشکراشیکرد، بەپێی لێکۆڵینەوەکان رووداوەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە.

بابەتی پێشتر

لە شارەدێی بۆسکێن باوک و کوڕێک بە برینداری گەیەندرانە نەخۆشخانە

بابەتی دواتر

لە سنووری قەرەداغ رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزێکی ئەمنی و چەند چەکدارێکدا روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share