زیاتر لە 120 کەس لە تۆکیۆی ژاپۆن بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەستدا

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، لەسەر ئاستی هەموو جیهان بابەتێکی هەستیارە و لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان ساڵانە بەهۆی گەرماوە خەڵک گیان لەدەستدەدەن، لە تۆکیۆی ژاپۆنیش لە مانگی تەمموزدا زیاتر لە 120 کەس بەهۆی گەرماوە گیانیانلەدەستداوە.

دەسەڵاتدارانی ژاپۆن ئاماژەی بەوەکردووە، لە مانگی تەمموزدا کاتێک تێکڕای پلەی گەرمی وڵاتەکە بەرزترین ئاستی تۆمارکردووە و هۆشدارییەکان لە زۆربەی مانگەکەدا کاریگەرییان هەبووە، بەڵام بەپێی ئاماری نووسینگەی پشکنینی پزیشکی تۆکیۆ، 123 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، زۆرینەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بەساڵاچووبوون، زۆرینەیان لەناو ماڵەکانیاندا بە مردوویی دۆزرانەوە و دەرکەوت کە هیچ ئامێرێکی فێنککەرەوەیان بەکارنەهێناوە.

نووسینگە پزیشکییەکە رایگەیاندووە، ئەوە زۆرترین ژمارەی مردن بووە بەهۆی گەرماوە لە 23 ناوچەی تۆکیۆ لە مانگی تەمموزدا، لەو کاتەوەی 127 حاڵەتی گیان لەدەستدان لە کاتی شەپۆلی گەرمای ساڵی 2018 تۆمارکراوە.

مانگی تەمموزی ئەمساڵ گەرمترین تەمموزی 30 ساڵی رابردوو بووە بۆ تۆکیۆ، پلەی گەرمی بەڕێژەی 2.16 پلەی سیلیزی بەرزبووەوە کەشناسی و تەندروستیی وڵاتەکە بەردەوام هۆشدارییان بە هاوڵاتییان دەدا لە ماڵەکانیان بمێننەوە و ئاو و شلەی زۆری بخۆنەوە و فێنککەرەوە بەکاربهێنن بۆ دوورکەوتنەوە لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.

بابەتی پێشتر

زنجیرەیەک بومەلەرزە تورکیایان هەژاند

بابەتی دواتر

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ 17 کەس لە سودان گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share