بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پرسەنامەیەکدا کە ئاراستەی عومەری سەید عەلی کرد رایگەیاند، خاتوو نازەنین جگەلەوەی لە بنەماڵەیەكی دیاری باڵەکایەتی و چۆمان بوو، نموونەی ژنی ئازا و خۆڕاگر بوو،

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (نازەنین عەبابەكر)م پێگەیشت، بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵەی سەربەرزی كۆچكردوو دەكەین و هاوبەشی ماتەمتانین.

هەر لە پرسەنامەکەدا هاتووە، خاتوو نازەنین جگە لەوەی لە بنەماڵەیەكی دیاری باڵەکایەتی و چۆمان بوو، نموونەی ژنی ئازا و خۆڕاگر بوو، لە قۆناغە سەختەكانی خەباتدا هاوشانی بەڕێزتان مایەوە و بەشداریی چالاكانەی لە شۆڕش و بەرگریكردن لەمافەكانی كورددا كرد.

لە کۆتایی پرسەنامەکەدا هاتووە، ‎لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بە هەموولایەك ببەخشێت.

نازەنین عەبابەکر هاوسەری عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.

 

بابەتی پێشتر

خەڵکی بەنگلادیش داوا لە کەسێک دەکەن وڵاتەکەیان بۆ بەڕێوەبەرێت

بابەتی دواتر

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە قەزای حەدیسەوە کراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: هەمواركردنەوەی یاسای بودجە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، یاسای بودجەی عێراق هەمواربكرێتەوە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان چارەسەردەبێت و دەشڵێت، “لە…
Total
0
Share