بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەزربووەوە و 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 149 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

لە ئەمساڵدا حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیار و رێكارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گرتووەتەبەر، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بينيوە كە بەشێكی پەیوەندی بە راگرتنی حەواڵە دەرەكییەكانەوە هەیە.

بابەتی پێشتر

زیادکردنی دارچین و دەنکی بیبەری رەش بۆ چا ئاستی شەکری خوێن دادەبەزێنێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی: ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی ئەنجامدرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بریندارانی رووداوەكەی بنكەی تاسڵوجەی بەسەرکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەبارودۆخی تەندروستی بریندارانی رووداوەكەی بنكەی تاسڵوجە دەپرسێت”. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share