ئەنجومەنی نوێنەران بەرنامەی کاری ئەمڕۆی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی گۆڕی

هەرچەندە دوێنێ ئەنجومەنی نوێنەران بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە، دوای چەند کاتژمێرێک گۆڕانکاریی تێداکرد.

بەپێی ئەو بەرنامەی کارەی دوێنێ بڵاوکرایەوە، لە بڕگەی یەکەمی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بەدەستهێنانی زانیاریی دەکرێت.
لەدوای گۆڕانکاریی لە بەرنامەی کاردا بڕیارە لە بڕگەی یەکەمدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی بکرێت.

رائد مالکی ئەندامی لیژنەی یاسایی رایگەیاند، هەرچەندە هەندێک تێبینی لەسەر دەستەواژە و دەربڕینەکانی ناو پرۆژەکە هەیە، بەڵام ئەمە بە مانای رەتکردنەوەی نایات، لەو وادەیەی دیاریکراوە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ 11 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی شێركۆ بێكەس-دا تێدەپەڕێت

بابەتی دواتر

نابیستان چۆن دەتوانن مۆڵەتی شۆفێری وەربگرن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share