فراکسیۆنی یەکێتی و فراکسیۆنی بابیلۆن لەبارەی دواخستنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە

لەدوای دواخستنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک فراکسیۆنەکانی یەکێتی و بابلیۆن لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، سوورن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک بە بەشداریی پێکهاتەکانی شارەکە.

لە راگەیەندراوە هاوبەشەکەی فراکسیۆنی هاوپەیمانێتی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە و فراکسیۆنی بابلیۆندا هاتووە، لەدوای هەندێک ئاماژەی ئیجابی لەلایەن لایەنە سیاسییەکانی کەرکوکەوە داوا کرا کە بۆ پێدانی هەندێک کاتی زیاترپێیان بە مەبەستی بەشدارییکردنیان لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنەکە.

هەر لە راگەیەندراوەکەد هاتووە، لەسەر داوای سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرکردەی هێزە سیاسییەکان بڕیارماندا کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو دوابخەین، لەگەڵ سووربوونمان لەسەر تەواوکردنی رێوشوێنەکانی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک بە بەشداریی پێکهاتەکانی پارێزگاکە و خزمەتکردنی بەرژەوەندی هاوڵاتییان.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

بابەتی دواتر

كۆمپانیایەكی بەریتانی پەرەپێدان لە چوار كێڵگەی نەوتیی كەركوكدا ئەنجامدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share