لە سلێمانی مریشك و هێلكەی ناوخۆ پێداویستییەكانی بازاڕ پڕدەكەنەوە

بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیی بازاڕ و خواستی هاوڵاتییان لە سلێمانی پشت بە مریشك و هێلكەی پرۆژەكانی ناوخۆ دەبەسترێت، قائیمقامیەتی شارەكەش دەڵێت، ئەو سەوزە و میوەیەش كە لە بازاڕدایە بە رێژەی 80% بەرهەمی ناوخۆییە.

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بە مەبەستی دانانی هاوسەنگیی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری و بەرهەمەکانی سەوزە و میوە لە سلێمانی، ئەمڕۆ هەردوو لیژنەی دیاریكردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری و لیژنەی دانانی هاوسەنگیی بەرهەمی سەوزە و میوە کۆبوونەوەی مانگانەی خۆی لە دیوانی قائیمقامیەت ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەی یەکەمدا بریاردرا بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخ بکرێت و لە پرکردنەوەی پێداویستیی بازاڕدا پشت بە مریشک و هێلکەی پرۆژەکانی ناوخۆ ببەسترێت.

چونكە وەك ئەوەی لیژنەكە ئاماژەی پێداوە، بەرهەمی پرۆژەکانی ناوخۆی مریشک و هێلکە لە مانگی تەمموز و ئابدا نزیکدەبێتەوە لە 650 تۆن مریشک مانگانە و 400 هەزار کارتۆن هێلکە رۆژانە، کە ئەمەش رێژەیەکی بەرزە و جگە لەوەی پێداویستیی ناوخۆ پڕدەکاتەوە، دەتوانرێت زیادەی بەرهەمیش رەوانەی دەرەوە و پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بکرێت.

دەشڵێت، لە چوارچێوەی بڕیار و رێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێگە بە هاوردەکردنی گۆشت و ئاژەڵی زیندوو و ماسی دەدرێت و هاوردەکردنیان لە مانگی ئاب دا کراوە دەبێت.

لە کۆبوونەوەی دووەمدا، باس لەو هەنگاوانە کرا کە پێویستە بگیرێنەبەر بۆ دانانی هاوسەنگی لە نێوان بەرهەمی سەوزە و میوەی ناوخۆ و هاوردەکراودا، کە رێژەی بەرهەمی ناوخۆ لە وەرزی هاویندا لە ئاستێکی بەرزدایە و ئەو سەوزە و میوەیەی لە مانگەکانی حوزەیران بۆ کۆتایی ئەیلول لە بازاڕدایە 80%ی بەرهەمی ناوخۆییە و بەشێوەیەکی تەندروست و لەژێر چاودێریدا بەرهەم دەهێنرێن، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەی قائیمقامیەتی سلێمانیدا هاتووە.

بابەتی پێشتر

رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێی ئێران بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

كچێك لە زاخۆ خنكا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عه‌لى حه‌مه‌ساڵح: به‌ داهاتى نه‌وتى مانگى ڕابردوو پاره‌ى مووچه‌ و خزمه‌تگوزارییه‌كانیش هه‌یه‌

سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نیا به‌ داهاتى نه‌وتى مانگى شوبات پاره‌ى پێویست بۆ…
Total
0
Share