قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، ئەم وێنەیەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “بەشداریكردنی سێ یاریزانی كورد لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتیی UAE Warrior دەرخەری ئەو ڕاستییەن كە توانای لاوەكانمان كەمتر نییە لە توانای یاریزانانی دیكەی نێودەوڵەتی و لاوانی ئێمەش دەتوانن ببن بە وەرزشوانی پیشەگەر ئەگەر ھاوكاری و پشتیوانی بكرێن”.
دەشڵێت، “وەك چۆن پاڵپشت و پشتیوانی ئەم سێ یاریزانە پاڵەوانەبووین، ھەر واش بەردەوامدەبین لە پاڵپشتیكردنی وەرزشوانی تر لە ھەموو یارییەكاندا”.