کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرمی دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە بە(1-3) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە سنوورى باشووری هەرێم کەمێک تۆز و خۆڵ دەبێت، پلەی گەرمی دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت.

هەر لە راگەیەندراوەکەی کەشناسییدا هاتووە، بەرزترین پلەکانی گەرما لە هەولێر: 41، سلێمانی:40، دهۆک:40، کەرکوک:43 ، هەڵەبجە:41، زاخۆ:41، سۆران:40، حاجی ئۆمەران:30
، گەرمیان:44 پلەی سیلیزی دەبێت.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی: کەسێک بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

رێژەی خنکانی گەنجان لە ئاودا نۆ ئەوەندەی خنکانی کەسانی بەتەمەنە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانكۆی سلێمانی بڕیاریدا

یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری داخستنی بەشی فیلمسازی لە زانكۆكە هەڵوەشایەوە بۆ ئەمساڵ كار بەو بڕیارە ناكرێت.…
Total
0
Share