هەمواری یاسای باری كەسێتی لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لابرا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

لەسەر داوای پەرلەمانتاران بڕگەی هەمواری یاسای باری كەسێتی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران لابرا.

بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، دوای کۆکردنەوەی واژۆ بۆ لابردنی بڕگەی هەمواری یاسای باری کەسێتی لە خشتەی کاری ئەمڕۆی ئەنجومەن، بڕیاردرا بە لابردنی بڕگەكە.

هەمواری یاسای باری كەسێتی ژمارە 188ی ساڵی 1959 یەكێك لە بڕگەكانی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بوو.

دانیشتنەكە چەند بڕگەیەكی دیكەی تیابوو، لەوانە دەنگدان لەسەر پرۆژەی هەمواری یاسای خاوەندارێتی ژمارە 25ی ساڵی 1960، پرۆژەیاسای دادوەر و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە 27ی ساڵی 2016.

بڕیار رەشید وتی، “دانیشتنەكە هەڵگیرا هەرچەندە برگەی دیكە مابوو”.

بابەتی پێشتر

قوتابخانەیەکی تایبەت بە کەسانی داون سیندرۆم دەکرێتەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا کۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەک بەغدادی هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک شاری بەغدادی هەژاند و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدواوە نەبوو. وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share