کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە و خۆڵ دەبارێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەینێ لە ناوچەکانی هەرێم پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە و لە چەند ناوچەیەکیش خۆڵدەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە بەشێکی سنوورى باشووری هەرێم کەمێک تۆزو خۆڵ دەبێت، و پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوى دوێنێ کەمێک نزمدەبێتەوە .

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆز و خۆڵێکى سووک لە کەش، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ کەمێک نزمدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 43

سلێمانی : 41

دهۆک : 41

کەرکوک : 46

هەڵەبجە : 44

زاخۆ :42

سۆران : 41

حاجی ئۆمەران : 32

گەرمیان : 46

 

بابەتی پێشتر

ئەندامێکی دیکەی گروپی گروپی گۆڤەند (CTS) دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

سودانی دەگاتە تاران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share