کۆمسیۆن دەرگای خۆتۆمارکردنی بۆ تیمەکانی چاودێری نێودەوڵەتی کردەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری و ناو تۆمارکردن بۆ تیمەکانی چاودێری نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردەوە.

لە بەیاننامەیەکدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، ”دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری و ناو تۆمارکردن بۆ تیمەکانی چاودێری نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردن پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە”.

دەشڵێت، ”داواکار دەتوانێت سەردانی نووسینگەی دەستەی هەرێم لە هەولێر بکات یاخود لە رێگای ماڵپەری کۆمسیۆنەوە فۆڕم و تەواوی پێداویستییەکان رابکێشێت”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کۆبووەوە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share