لەبارەی دەستپێكردنەوەی گەشتی عومرە زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە رۆژی یەكشەممەوە گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیاكان كراوە بۆ گواستنەوەی عومرەكاران و دابینكردنی شوێنی حەوانەوە، گواستنەوە و خواردن و دەشڵێت،” بۆ ئەمساڵ میكانیزمێكی نوێ پەیڕەودەكرێت”.

شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، لە رۆژی یەكشەممەوە دەستكراوە بە ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەی كە عومرەكاران بۆ سعودیە دەگوازنەوە و ئەمساڵ دوو گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیاكان دەكرێت ئەو كۆمپانیایانەی شوێنی حەوانەوە، گواستنەوە و خواردن بۆ عومرەكاران دابیندەكەن و گرێبەستیان لەگەڵ دەكرێت و ئەوانەی كە هاوڵاتییان دەگوازنەوە بەهەمان شێوە گرێبەستیان لەگەڵ دەكرێت و لێوەردەگیرێت لە حاڵەتێكدا ئەگەر هاوڵاتییان سكاڵایان هەبوو ماف بۆ هاوڵاتییان دەگەڕێندرێتەوە.

راشیگەیاند، ئەو هەنگاوانەی ئەمساڵ پەیڕەودەكرێن لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانە و دەمانەوێت زامنی مافی هاوڵاتییان بكەین كە غەدریان لێنەكرێت و ئەو میكانیزمەی ئەمساڵ پەیڕەودەكرێت جیاوازە لە ساڵانی رابردوو.

#ئێستا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەرمیان.. رووداوێکی هاتوچۆ برینداربوونی دوو ماتۆڕسواری لێکەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ دوو ماتۆڕسوار برینداربوون. بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەممە…
Total
0
Share