لە چەند ناوچەیەكی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاگر كەوتەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، لە چەند ناوچەیەكی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاگر كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.

رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە چەند حاڵەتێكی ئاگركەوتنەوە لەسەر رێگای سەرەكیی هاملتۆن ئاگاداركراینەوە و دەستبەجێ تیمەكانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.

وتیشی، ” تائێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكان نەزاندراون و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكرێت”.

بابەتی پێشتر

کۆبوونەوەی لایەنە کوردستانییەکانی کەرکوک دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

د. عیزەت سابیر: بڕی 25 ملیۆن پێ سێجا گازی رۆژانەمان بۆ وێستگەی كارەبای دوبز دابینكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی هاوپەیمانان هاوخەمی بۆ شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام رادەگەیەنێت

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی هاوپەیمانان هاوخەمی بۆ شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام رادەگەیەنێت و دەڵێت، دڵگرانین بە لەدەستدانی ئەو پێشمەرگە قارەمانە…
Total
0
Share