وتاری هەینی لە بەشێک لە مزگەوتەکانی هەولێر کەمتر لە پێنج خولەکی خایاند

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەمڕۆ هەینی لە بەشێك لە مزگەوتەكانی هەولێر بەهۆی نەبوونی كارەبا و بەرزی پلەی گەرمییەوە وتاری هەینی کەمتر لە پێنج خولەكی خایاند و كۆتاێهات.

لەوبارەیەوە نوێژخوێنێكی مزگەوتی شێخ ئسیماعیل عەبدەلانی لە بێركۆتێ نوێ بەتۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ لەمزگەوتەكەی ئێمە كارەبا نەبوو مامۆستای مزگەوتەكەش وتی بەهۆی خیانەتەوە نەتوانراوە كارەبا دابین بكرێت و بەهۆی گەرماوە وتارەكە نادەین .

مامۆستای مزگەوتەکە ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوان كرا كارەبا بێتەوە بەڵام كارەبای مزگەوت نەدرایەوە و گەرمایەكی بەتین بوو كە نوێژخوێنان بە ئەستەم نوێژەكانیان ئەنجامدا.

جێگەی ئاماژەیە، ئەمە یەكەمجار نییە مزگەوتەكانی هەولێر لەكاتی نوێژی هەینی كارەبای لەسەر دەبڕدرێت و كێشەیان بۆ دروست دەكریت تاكو ئێستا چارەسەری كێشەكە نەكراوە.

بابەتی پێشتر

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق: کێشە بۆ فڕۆکەخانەکانی عێراق درووست نەبووە

بابەتی دواتر

وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک: لە رووداوێکی هاتوچۆدا 10 کەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: پاره‌ی پێویست له‌به‌رده‌سته‌ و پێویسته‌ 25ی مانگ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌

سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوەسروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای به‌دواداچون بۆ داهاتی نه‌وت و ناوخۆ، پاره‌ی پێویست…
Total
0
Share