هێزی سەربازیی ئیتاڵیا هاوکاریی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سلێمانی کرد

هێزی سەربازیی ئیتاڵیا بڕێکی زۆر هاوکاری کە پێکهاتبوون لە دەرمان و پێداویستی پزیشکی پێشکەشی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی لە سلێمانی کرد.

لە رێورەسمێکدا کە لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سازکرا فەرماندەی هێزی زەمینی ئیتاڵیا رایگەیاند، ئەو کۆمەک و هاوکارییانەی ئەمڕۆ گەیاندومانەتە سلێمانی سەرەتای کارەکانمانە کە لە رێگای تیمی هاوکاریی سەربازی مەدەنی هێزەکانی ئیتاڵیاوە بووە.

ئاشکراشیکرد، جگە لە مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە، هاوکاری مرۆیی پێشکەش دەکەین، کە خۆی لە بواری پەروەردە و تەندروستی و خۆراک و پارێزگاری لە کەمینەکان دەبینێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرزنجە.. کەسێک دەستگیرکرا زیاتر لە 100 داری بڕیوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند, لە بەرزنجە هاونیشتمانییەک بەهۆی داربڕینەوە دەستگیرکرا. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share