هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان: بەردەوامین لە پاراستنی خاك و خزمەتكردنی خەڵك و پارێزگاریكردن لە سەروەربوونی یاسا

فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان رایدەگەیەنێت،”تۆمەتباری كوشتنی مێردمنداڵەكەی شەوی رابردووی سلێمانیمان رادەستی پۆلیس كرد”.

لە روونكردنەوەكەی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستاندا هاتووە، لەپێناو سەروەربوونی یاسا “كوڕانی كۆماندۆی كوردستان” تۆمەتباری كوشتنی مێرد منداڵەكەی شەوی ڕابردووی گەرەكی ڕاپەرینی شاری سلێمانی رادەستی بنكەی پۆلیسی راپەرین كرد، پەیامێكیش بۆ ئاغاكانی پەیج و میدیا سێبەرەكانی (دەركراوەكان)ی نێو حزبی شەهیدان، بیریان دەخەینەوە ئەوانیش لەپێناو سەروەربوونی یاسا لە یەكێتيی نیشتمانيی كوردستان دەركران .

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو تۆمەتبار فەیزوڵا فەتحووڵا محێدین پێشمەرگە لە هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان، كە تۆمەتبارە بە كوشتنی مێردمنداڵ (شا ڕەوەندە بابا عەلی) لە گەڕەكی ڕاپەرین، لەپێناو سەروەربوونی یاسا و لەسەر فەرمانی راستەوخۆی فەرماندە (دیار عومەر وەلی) فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان، لە ڕێگای بەشی یاسایی فەرماندەییمان تۆمەتبار رادەستی بنكەی پۆلیسی راپەڕین كرا.

هاوكات، بۆ ئەم ڕووداوە نەخوازراوەش، پرسە و سەرەخۆشيی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و كەسوكاری (شا ڕەوەندە بابا عەلی) دەكەین و لە خوای گەورە داواكارین ئەو مێرد منداڵە، كە لە سەرەتاكانی تەمەنیدا بوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری و ئارامی بەدڵی باوك و دایك و خانەوادە بەڕێزەكەی ببەخشێت.

هەر لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، دڵینایی دەدەینە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، كە بەردەوامین لە پاراستنی خاك و خزمەتكردنی خەڵك و پارێزگاریكردن لە سەروەربوونی یاسا و هەرگیز كوڕانی كۆماندۆی كوردستان لە خزمەتكردن بە گەل و نیشتمان ڕاناوەستێت و باش لەوە تێدەگەین، كە ئاغاكانی (دەركراوەكان)ی نێو حزبی شەهیدان لە رێگای پەیج و میدیا بەكرێ گیراوەكانیانەوە چاویان بە سەركەوتنەكانی كۆماندۆی كوردستان هەڵنایە، هەر رۆژە و تۆمەتێك دەبەخشنەوە، بیریان چووە لە 8ی تەمموزدا ئاغاكانیان لەپێناو سەروەربوونی یاسا دەركران، بۆیە دەبێت لەداهاتووشدا باجی تۆمەت بەخشینەوەش بدەن و داهاتوو ئەوە دەسەلمێنێت.

بابەتی پێشتر

هۆكاری كورتهێنانەكەی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان ئاشكرابوو

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بڕوای تەواومان بە كاری پێكەوەیی و هاوبەشیی راستەقینە لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا هەبووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشناسیی هەرێم: باران دەبارێت

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەك باران دەبارێت و لە سبەینێوە كۆتایی دێت.…
زیاتر ببینە

پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان سبەی پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و ئەگەری خۆڵبارینیش هەیە.…
Total
0
Share